دەستى بەسەرداگیرا

ئەو ئۆتۆمبێلە زیاتر لە 6 ملیۆن دینار غەرامەى تیژڕەوى هەیە و ژمارەى ساختەى بەستووە

964+

وریا فەتاح

هاتوچۆى سلێمانى دەستى بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گرت کە شەش ملیۆن دینار غەرامەى تیژڕەوى هەبووە و ژمارەى ساختەشى هەڵواسیوە.

لە راگەیەنراوێکدا، بەرێوەبەرایەتى هاتووچۆى سلێمانى بڵاوى کردەوە، شۆفێرێکیان دەستگیرکردووە کە بۆ ماوەیەکی زۆر ژمارەیەکی ساختەی بە ئوتومبێلەکەیەوە هەڵواسیبوو و بەدەر لە کاری نایاسایی و سەرپێچی یاساکانی هاتووچۆ زۆرترین کات بە تیژڕەوی شۆفێری کردووە لەناو شەقامەکان و مەترسی بۆخۆی بۆ بەکارهێنەرانی دیکەی شەقام دروست کردبوو.

“ئۆتۆمبێلەکە دەستى بەسەرداگیراوە و سەرجەم ئەو سزایانەی لە ماوەی دوو ساڵدا بە ئوتومبێلەکە ئەنجامی دابوون و بەبەڵگە لەسەری دووپات کراوەتەوە 58 سەرپێچییە کە 56 سەرپێچیان لە جۆرى تیژرەوى بووە و بڕى 6 ملیۆن و 310 هەزار دینار سزاى پێپژاردنەکەى بووە”، هاتوچۆى سلێمانى وادەڵێت.

وەک ئەوەى هاتووچۆ بڵاوى کردووەتەوە، سەرەڕای سزا داراییەکان کە دەرهەق بەو سەرپێچییانەی ئەنجامی داوە، کاری یاسایی بۆ دەکرێت بەهۆی هەڵواسینی ژمارەی ساختە و هەندێک لەو رەفتارە نەشیاوانەی کە ئەنجامی داون و بەڵگەی تەواوی لەسەرە،  بۆ ئەم مەبەستە رووبەڕووی بەشی یاسای بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دەکرێتەوە.

داواش دەکات، شۆفێران خۆیان لە ئەنجامدانى سەرپێچى و هەڵواسینى تابلۆى ساختە بە دوور بگرن، چونکە سزاى قورس دەدرێن.

هاتووچۆى سلێمانى و گەرمیان شۆفێران ئاگادار دەکەنەوە

هاتووچۆى سلێمانى و گەرمیان شۆفێران ئاگادار دەکەنەوە