داربڕەکان دیارنین

چوار پیکاب داری بڕاوە دەستی بەسەردا گیرا

964+

توانا نەقی

لەلایەن پۆلیسی دارستانی ناحیەی خەلەکانەوە دەستگیراوە بەسەر چوار پیکاب داری بڕاوە بە بێ ئەوەی داربڕەکان دیار بن.

ئەمڕۆ سێشممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، هەواڵ و زانیارییان پێگەیشتووە لەوەی کە دارێکی زۆر بڕاوە بۆیە پۆلیسی خەلەکان کە چونەتە شوێنەکە بێ ئەوەی کەس ببینن دەستیان گرتووە بەسەر چوار پیکابی پڕ لە داردا کە با نایاسایی بڕدراون.

دەشڵێت، رێکاری یاساییا گرتووەتە بەر و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان کردووەتەوە بۆ دەستگیر کردنی ئەو کەسانەی بە نایاسایی دارەکانیان بڕیوە.

لە ماوەى چوار رۆژدا 8 کەس لەسەر داربڕین دەستگیرکراون

لە ماوەى چوار رۆژدا 8 کەس لەسەر داربڕین دەستگیرکراون