چیتر بێ ئاو نابن

گوندێکی سنووری دەربەندیخان بە کارەبا و ئاو بەسەر کرایەوە

964+

توانا نەقی

گوندێکی ناوچەی شەمێرانی قەزای دەربەندیخان ماوەیەکی زۆرە بەدەست بێ ئاوی و نەبوونی کارەبا دەنالێنن، بەڵام کێشەکەیان بۆ چارەسەر کرا.

سەرچاوەی ئاوی گوندی کۆکۆیی ناوچەی شەمێران بێ کارەبا بووە بۆیە بە درێژایی دوو کیلۆمەتر کارەبا بۆ ئاوەکەیان راکێشرا لەلاین کارەبای دەربەندیخانەوە.

سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، جگە لەوەی کارەبا راکێشراوە ئێمەش لەسەر ئەرکی خۆمان ماتۆڕی غەتاسمان بۆ دابین کردوون، کە هەم دانیشتوانی گوندەکە سوودی لێ دەبینن هەم گەشتیارنیش کە روو دەکەنە ئەو ناوچەیە.

وتیشی، ئێستا گوندەکە لە رووی ئاوەوە کێشەی نەماوە و کارەبای بۆ دابینکراوە.

گوندی کۆکۆیی شەمێران لە لە سنووری قەزای دەربەندیخانە و بە ناوچەیەکی گەشتیاریش دادەنرێت کە ساڵانە گەشتیارێکی زۆر رووی تێدەکەن.

تەواوکردنی رێگای گوندەکانی شەمێران لە قۆناغی کۆتایین

تەواوکردنی رێگای گوندەکانی شەمێران لە قۆناغی کۆتایین