لە هەولێر
ئەو ئۆتۆمبێلەی بەسەر دوورگەی ناوەڕاستی شەقام دەسوڕایەوە دەستیبەسەر داگیرا
964+
فەهمی نەبی
هاتوچۆی هەولێر دەستیانگرتووە بەسەر ئۆتۆمبێلێلک، لەم شەوانە لەیەکێک لە شەقامەکانی هەولێر بەسەر دوورگەی ناوەڕاستی شەقام (رەسیف) دەسوڕێتەوە.
ئەو ئۆتۆمبێلەی هاتوچۆی هەولێر دەستیانگرتووە بەسەریدا، جۆری تۆیۆتا لاندکروزرە و پێچەوانەی یاساکانی هاتوچۆ جوڵاونەتەوە.
مەفرەزەکانی هاتووچۆی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە ئەو ئۆتۆمبێلەیان گواستوەتەوە بۆ گۆڕەپانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکان و دەڵێن رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر.