ناحیەی باسرمە

ئۆتۆمبێل لە منداڵێکی داوە و گیانی لەدەستدا

964+

ئاکام غەفور-سۆران

کەمێک پێش ئێستا لە ناحیەی باسرمە ئۆتۆمبێلێک خۆی بە مندالێکدا کێشاو دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە بووە، ئەو منداڵەی گیانی لەدەستداوە چوار ساڵانە، دانیشتووی ناحیەی باسرمەیە.

دلێر سورچی، ئەفسەری هێڵکاری لە بنکەی هاتوچۆی هەریر بە 964ـی وت، رووداوەکە لە گەڕەکی برایەتی ناحیەی باسرمە بووە، بە جۆرێک ئۆتۆمبێلێکی پیکاب لە ناو کۆڵان ویستوویەتی بسوڕێتەوە، منداڵێک بە پاسکیل لە دواوەی بووە و شێلاویەتی و گیانی لەدەستداوە.

محەمەد ئامۆکەیی بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی شەقلاوە بە 964ـی وت، ئەو منداڵەی سەیارە لێی دابوو گەیندراوەتە نەخۆشخانەی ئەوان بەڵام پێش ئەوە گیانی لەدەستداوە، تەرمەکەشی رەوانەی پزیشکی داد کراوە.

هاتوچۆی شەقلاوەش بە 964ـی وت،” تیمی هێلکاری لە شوێنی روداوەکەن تاکو ئێستا هێڵکاری رووداوەکە تەواو نەبووە، بەڵام ئۆتۆمبێلەکە دەستی بەسەردا گیراوە لە بنکەی پۆلیسی باسرمەیە”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

منداڵێکى چوار ساڵان لە خەودا گیانى لەدەست دا

منداڵێکى چوار ساڵان لە خەودا گیانى لەدەست دا