رۆژهەڵاتی کوردستان

ژنێکی کورد بەهۆی تەقینەوەوە گیانی لەدەستدا

964+

توانا نەقی

لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی پاشماوەی تەقەمەنیەوە ژنێکی کوردی سنووری پارێزگای کرماشان گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ دووشەممە، رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، هاوڵاتیەکی خەڵکی شاری گیەڵانی سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی ئەختەر مورادی، بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی تەقەمەنی بە جێماوی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق، گیانی لەدەستدا.

دەشڵێت، ئەو ژنە دوێنێ بە سەختی بریندار بووە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی زەهرای گیەڵان و دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ژنە و بنەماڵەکەیان بۆ کۆکردنەوەی ئەو پاشماوانە چوونەتە ئەو شوێنە و بژێوی ژیانیان لەسەر فرۆشتنی ئەو کەرەستانەیە.

ئەمساڵ 18 کەس بە تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی

ئەمساڵ 18 کەس بە تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی