لە دەربەندیخان

خوێندنگەیەک پێشبڕکێی پاسکیلسواری بۆ قوتابییەکانی ئەنجام دا

964+

ژووری هەواڵ

قوتابخانەیەک لە قەزای دەربەندیخان پێشبڕکێیەکی پاسکیلسواری بۆ بەشێک لە قوتابییەکانی رێکخست و براوەکان خەڵاتیان بەسەردا دابەشکرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 22.4.2024، هێما موحسین، کارمەندی بەشی ئیداری ئەو قوتابخانەیەی کە پێشبڕکێیەکەی رێکخستبوو بە 964ـی راگەیاند، نزیکەی 25 قوتابی لە پۆلی سێ تا شەشی سەرەتایی بە پاسکیلی خۆیان بەشدار بوون.

قوتابخانەکە، هاتوچۆی دەربەندیخان و تەندروستی قەزاکەی لە بەڕێوەچوونی پێشبڕکێکە ئاگادارکردووەتەوە و سەلامەتی هاتوچۆیان بۆ قوتابییەکانی دابینکردووە.

پێشبڕکێکە لە شەقامی نزیک مەشتەلەکەی دەربەندیخان بۆ کانی سارد ئەنجامدراوە و نزیکەی یەک کاتژمێر و نیوی خایاندووە.

هێما موحسین بە 964ـی راگەیاند، یەکەم و دووەم و سێیەمی کچان و کوڕان بەجیا دەستنیشانکراون و لە قوتابخانەکە مەدالیای جیاوازیان پێدراوە و بەشێک لە مامۆستاکانیش خەڵاتیان پێداون.

“پێشتر هەموو پاسکیلەکانمان وەرگرتبوو لە قوتابییەکان بۆ ئەوەی پشکنین بۆ برێکەکانیان و هەوای تایەکانیان بکەین لەبەر پاراستنی سەلامەتی قوتابییەکان”، هێما موحسین کارمەندی بەشی ئیداری قوتابخانەی بیردۆزی ناحکومی وای وت.

تاقە کچە پاسکیلسوارەکەی هەڵەبجە وازناهێنێت

تاقە کچە پاسکیلسوارەکەی هەڵەبجە وازناهێنێت