وتەبێژ: لە پارساڵ زیاتر قیر دەکەین

شارەوانیی سلێمانی پڕکردنەوەی چاڵی شەقامەکان و قیرکردنی رێگەکان دەستپێدەکات

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

شارەوانیی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە، دەستی بە پڕکردنەوەی چاڵ و نۆژەنکردنەوەی شەقام و رێگا سەرەکییەکان کرد، وتەبێژەکەی دەڵێت، دەیانەوێت رووبەرێکی زیاتر لە ساڵی رابردوو لە چاڵ و شەقبوونی شەقامەکان نەهێڵن.

ساڵانە لە مانگی یەک تا کۆتایی مانگی چوار کارگەی قیری تانجەرۆ، کە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی قیر بۆ شارەوانی سلێمانی دەوەستێت و نۆژەن دەکرێتەوە و لەو ماوەیەشدا شارەوانییەکە بە قیری سارد کاردەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 22.4.2024، زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە 964ی وت، لەو ماوەیەدا کە قیرتاوکردن دەوەستێت هەم کەشوهەوا بۆ قیرتاوکردن گونجاو نییە هەم کارگەکەش پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیە.

یەکەم نۆژەنکردنەوەی چاڵی شەقامەکان و قیرتاوکردنی ئەمساڵی سلێمانی لە دووسایدی سلێمانی – تاسڵوجە دەستپێدەکات، لەبەردەم بەنزینخانەی دەروازە تا تاسڵوجە قیرتاو دەکرێت.

وتەبێژەکەی شارەوانی سلێمانی وتیشی، “ساڵی رابردوو بە درێژایی 83 کیلۆمەتر قیرتاوی لە شەقام و کۆڵانەکان کردووە و هەوڵ دەدەین ئەمساڵ زیاتر لەو رێژەیە قیرتاو بکەین”.

لە ئەنجامی سۆراغەکانی 964 دەزانێت، داواکارییەکی زۆری دانیشتووانی کۆڵا و گەڕەکەکان ناوەندی شارەکە بۆ قیرتاوکردن لە بەردەم شارەوانی سلێمانی هەیە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە سلێمانی نۆژەنکردنەوەی باخچەی ناو کۆڵانەکان دەستیپێ...

لە سلێمانی نۆژەنکردنەوەی باخچەی ناو کۆڵانەکان دەستیپێکرد

شارەوانی سلێمانی داوا دەکات پێدانی زەوی هاوڵاتیانیش ب...

شارەوانی سلێمانی داوا دەکات پێدانی زەوی هاوڵاتیانیش بگرێتەوە