بۆ ساڵى شەشەم لەسەریەک

خەڵاتى ئاڵتونى کارین درایە 5 دایکە ئەنفال

964+

میلاد جەلال_گەرمیان
رێکخراوی ھاوکاریی ئەڵمانی، خەڵاتی ئاڵتونی کارینى بەخشی بە پێنج دایکە ئەنفال، کە لە دوای پرۆسەی ئەنفالەوە منداڵەکانیان بەخێو کردووە.

ماوەی شەش ساڵى لەسەریەکە رێکخراوەکە خەڵاتی کارین دەبەخشێت.

کارین مڵۆدۆخ، سەرۆکی رێکخراوی ھاوکاریی ئەڵمانی بە 964ـى وت،”دەمانەوێت ئەم رۆژە بکەین بە رۆژی دایکى ئەنفال، کە سەربەرزانە منداڵەکانیان گەورە کردووە، شەش ساڵە ئەم خەڵاتە وەک رەمزێک پێشکەش بە پێنج ژن لە کەسوکاری ئەنفال دەکەین”.

“پێمانخۆشە ساڵانە رێکخراوەکانی تر بێنە پێشەوە بۆ ئەوەی خەڵاتی رێزلێنان بە زیاتر لە پێنج ژن ببەخشین، چونکە ژنانی خاوەن ئەنفال زۆرن و شایستەی ھەموو شتێکن”. کارین مڵۆدۆخ وای وت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

خەڵاتى ئاڵتونى کارین دەدرێتە 5 دایکە ئەنفال

خەڵاتى ئاڵتونى کارین دەدرێتە 5 دایکە ئەنفال