له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ى به‌رده‌ڕه‌ش

بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆ بكوژێك و هاوكارێكی ده‌ركرا

964+
زەید کۆچەر- دهۆک

دادگاى تاوانى دهۆك بڕیاری له‌سێداره‌دانى بۆ دوو كه‌س ده‌ركرد كه‌ یه‌كه‌میان بكوژی براكه‌ى و دووه‌میشیان هاوكاری بكوژه‌كه‌ بوو، كه‌ ماوه‌ى زیاتر له‌ چوار مانگ پێش ئێستا براكه‌ى خۆى له‌ به‌رده‌ڕه‌ش كوشتبوو.
رووداوه‌كه‌ له‌ رۆژى 28.10.2023 لە قەزای بەردەڕەش لەنێو ماڵكدا روویدا كه‌ تیایدا برایه‌ك براكه‌ى دیكه‌ى به ‌هاوكارى براژنه‌كه‌ى به‌ چه‌قۆ كوشتبوو.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەناو دادگای تاوانى دهۆک بە 964ی وت، لە رۆژی پێنجشەممەوه‌ لە لایەن دادگای تاوانى 2ـى دهۆکەوە سزای لە سێدارەدان بۆ هەردوو تۆمەتبار ده‌ركرد.
وتیشی “ئێستا هەردوو تۆمەتبارەکە لەلایەن پۆلیسی پارێزگای دهۆک دەستگیرکراون و ده‌بردرێنه‌ شوێنى حوكمدراوان”.
پێداچونه‌وە: فه‌رهاد حه‌سه‌ن