فەرمانگەی رێگاوبانی پێنجوێن کرایەوە

وەزیر: بە دووسایکردنی رێگەی پێنجوێن زیاتر لە 400 ملیار دیناری دەوێت

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پەیامنێری 964ی وت لە پێنجوێن، “لە پلانی وەزارەتەکەیدا بە دووسایدکردنی رێگای پێنجوێن – سەیدسادق هەیە و دیزاینیشی بۆ کراوە”.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21.4.20224، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی پێنجوێنی کردوو فەرمانگەی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی پێنجوێنی کردەوە و قسەی بۆ 964 کرد.

وەزیر ئەوەشی باسکرد، “دووسایدکردنی رێگای پێنجوێن- سەیدسادق پێویستی بە بودجەیەکی گەورە هەیە کە زیاتر لە 400 ملیار دینارە و لە ئێستادا لە توانای حکومەتدا نییە، بەڵام بۆ ساڵانی داهاتوودا ئەگەر بارودۆخی دارایی باشبێت ئەوا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

بڕیار وابوو لەسەرەتای مانگی 12ی ساڵی رابردوو فەرمانگەی چاککردن و پاراستنتی رێگاوبانی پێنجوێن بکرێتەوە، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی کۆمەڵێک رێکاری فەرمانگەکە لە وەزارەتی دارایی کردنەوەی فەرمانگەکە دواکەوت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

هەر لە ئێستاوە کۆچەرییەکانی شارەزوور چوونەتە پێنجوێن

هەر لە ئێستاوە کۆچەرییەکانی شارەزوور چوونەتە پێنجوێن

له‌ پێنجوێن کارەبای لەسەر کۆمەڵێک شوقەی کرێنشینان بڕا

له‌ پێنجوێن کارەبای لەسەر کۆمەڵێک شوقەی کرێنشینان بڕا