بەهۆی رژانی نەوتی رەشەوە

دوای 5 کاتژمێر رێگای دەربەندیخان سلێمانی کرایەوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

بەھۆی رژانی نەوتی رەشەوە لە رێگای دەربەندیخان بۆ سلێمانی و نزیک گوندی بیرکێ، ماوەی پێنج کاتژمێر رێگاکە داخرا و کەمێک پێش ئێستا کرایەوە، ھاتووچۆی دەربەندیخانیش دەڵێت: شۆفێری ئەو تانکەرانە دەدرێنە دادگا.

لە کاتژمێر 1:30 خولەکی پاش نیوەڕۆوە رێگاکە داخرابوو، نزیک کاتژمێر 6:30 خولەکی ئێوارە رێگاکە کرایەوە.

مقەدەمی هاتوچۆ پشتیوان عابد، بەڕێوەبەری ھاتووچۆی دەربەندیخان بە 964ى وت، “دوای ئاگادارکردنەوەی تیمەکانمان لە داخرانی رێگاکە، رۆیشتینە شوێنەکە بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگی ھاتووچۆ، کەمێک پێش ئێستارێگاکە بەتەواوی کرایەوەو هاتووچۆ ئاسایی بوەتەوە”.

شۆفێری ئەو تانکەرانەی کە ئاستەنگی قورس لە رێگاکە دروست دەکەن، لەلایەن پۆلیسی دارستانەوە بە تاوانی پیسکردنی ژینگەوە دەدرێنە دادگا و سزای مادی دەدرێن، ئەوانەشی کە تانکەرەکانیان نەوتێکی کەمی لێدەڕژێت، رێگاکە لەسەر حسابی ئەوان پاک دەکرێتەوە، بەڕێوەبەری ھاتووچۆی دەربەندیخان وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، تاکە چارەسەری ئەم گرفتە ئەوەیە کۆمپانیاکانی نەوت شۆفڵ و ئامێر بھێننە نزیک رێگاکە، لەکاتی رژانی نەوتی رەش و دروستبوونی ئاستەنگی ھاتووچۆ بەخێرایی گرفتەکە چارەسەر بکەن.

دوای سێ کاتژمێر رێگای کلکە سماق کرایەوە

دوای سێ کاتژمێر رێگای کلکە سماق کرایەوە