بنێشتە تاڵی قەرەداغ و شارباژێڕ بەکاردەهێنێت

لەبازاڕی سلێمانی بنێشتی کوردی دروستدەکات و دەیفرۆشێت

964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی

عومەر حەمەساڵح لەسەر عەرەبانەکەی لە شەقامی مەولەوی سلێمانی رۆژانە لەبەرچاوی کڕیارەکانی بنێشتی کوردی دروستدەکات و دەڵێت، کیلۆی بە 40 هەزار دینار دەفرۆشێت.
ئەو فرۆشیارە مەنجەڵێک و غازێکی بچووکی لایە و ئاو دەکوڵێنێت، پاشان بنێشتە تاڵی تێدەکات و هەموو کارەکەش تا کۆتایی کاتژمێر و نیوێکی پێدەچێت.
عومەر حەمەساڵح بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، ئەو بنێشتی تاڵی ناوچەکانی قەرەداغ و شارباژێڕ بەکاردەهێنێت و لە دروستکردنیشیدا هیچ مادەیەکی دیکەی تێکەڵ ناکات و بنێشتێکی پاک و تەندروست دەدات بە هاوڵاتیان.

وتیشی، “لەکاتی کوڵاندنی بنێشتەکەدا بۆن و بەرامەیەکی تایبەتی هەیە و خەڵک حەزی لێدەکەن و هەرچی تاقیدەکاتەوە دەیکڕێت و بۆشی دێتەوە، رۆژانە کیلۆ و نیوێک دەفرۆشم و ئەگەر موچە بدرێت زیاتر دەفرۆشم”.

ئەو کارەی عومەر حەمەساڵح دەیکات تەنیا بۆ فرۆشتنی بنێشتەکەی نییە، بەڵکو ئەو ئاوەش دەفرۆشێت کە بنێشتەکەی پێ دەکوڵێنێت.

ئەوەشی وت، “ئاوی بنێشتی کوڵاو بۆ قۆڵۆن باشە و تەندروستە و هاوڵاتیان ئەگەر کێشەی قۆڵۆنیان هەبێت دەیخۆنەوە”.

ئەگەر گەدەت تەواو نییە بنێشتی کوردی بخۆ

ئەگەر گەدەت تەواو نییە بنێشتی کوردی بخۆ