گوندى هه‌سنان به دوو ئامراز زه‌وى ده‌كێڵن
ئێستا كاتى خاوێنكردنه‌وه و كێڵانى ره‌زى (ترێ)یه له‌هه‌رێمی كوردستان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له گونده‌كانى هه‌رێمی كوردستان وه‌رزى خاوێنكردنه‌وه و كێڵانى ره‌زى ترێ ده‌ستیپێكردووه و گوندى هه‌سنانى سه‌ر به دیاناش به هه‌ره‌وه‌زى ئه‌م كاره ده‌كه‌ن و به دوو ئامرازی جیاوازیش زه‌ویه‌كانیان ده‌كێڵن.
له ناوه‌ڕاستى وه‌رزى به‌هاردا كاتى خاوێنكردنه‌وه‌ى ره‌زى ترێ ده‌ستپێده‌كات، به‌ر له كێڵانى دار مێوه‌كانى ترێ به مه‌قه‌س و مشار خاوێنده‌كرێنه‌وه هه‌رچی لاسكی پیری ئه‌و داره هه‌یه لێده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى لاسكه نوێیه‌كان گه‌شه بكه‌ن، دواتر به ده‌رمانى قڕكه‌ر ده‌ڕشێندرێت و دواى چه‌ند رۆژێكیش ده‌ست به كێڵانى ده‌كرێت.
هیمداد هه‌سنانى خه‌ڵكى گوندى هه‌سنان به 964ـى وت، چه‌ند رۆژێكه ئه‌م كاره له سنوورى گونده‌كه‌یان ده‌ستیپێكردووه و ئه‌وان ساڵانه له گونده‌كه‌یان به هه‌ره‌وه‌زى ئه‌م كاره ده‌كه‌ن كه پێیده‌ڵێن زباره.
وتیشی “به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆرترین خه‌ڵكی گونده‌كه‌یان سه‌رقاڵى كارى كشتوكاڵین بۆیه ئه‌و كارانه به هه‌ره‌وه‌زى ده‌كه‌ن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، خه‌ڵكی گونده‌كه‌یان تا ئێستا به دوو ئامراز ره‌ز و باخچه‌كانیان ده‌كێڵن، یه‌كه‌میان به گاسن و وڵاغ كه له‌كۆنه‌وه هه‌بووه، به پێمه‌ڕه و قازمه‌ش ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، كه خاوێنكردنه‌وه‌ى ئێستاى ره‌زه‌كانى ترێ، به‌هۆى ئه‌وه‌یه كه هێشتا چرۆیان ده‌رنه‌كه‌وتووه، چونكه له دواى پشكوتن و ده‌ركردنى چرۆكانى ناكرێت ئه‌م كاره بكرێت.
گوندى هه‌سنان نزیكه‌ى 80 ماڵى لێده‌ژی، جگه له كشتوكاڵكردن، خه‌ڵكه‌كه‌ى به كارى ئاژه‌ڵداریشه‌وه خه‌ریكن.