چه‌ند شه‌قامێكی هه‌ولێر قیرتاوكرانهوه
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
شاره‌وانیی هه‌ولێر رایگه‌یاند لە رێگای هەر شەش بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانیی هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تی قیرتاوكردن وچاككردنه‌وه‌ی چه‌ند شه‌قامێك ئه‌نجامدران.
شاره‌وانیی هه‌ولێر له راگه‌یاندراوێكدا ده‌ڵێن، له پێناو باشترکردنی رێگاوبان وخزمەتکردنی شوفێران، تیمەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانی (6,5,4,3,2,1) بە هەماهەنگی لەگەڵ کارگەی قیری سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر لە هەڵمەتێکی گشتگیردا قیرتاوکردن وچاککردنەوەی چاڵ وشکستەکانی هەر یەک لە گەڕەکەکانی سەیداوە، سێتاقان، فەرمانبەران، ئازادی، 92، هەولێری نوێ وهەروەها رێگای سەرەکی مەخمور، شەقامی بەحرکە وسووڕانەوەیەک لە شەقامی شاوێس ورێگای کەسنەزان ئه‌نجامدران.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، هەڵمەتەکە بە شێوەکی گشتی لە سەرجەم سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانییهكهیان بەردەوام دەبێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شاره‌وانیی هه‌ولێر هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی راگه‌یاندووه، به‌ڵام به‌شێكی زۆر له شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر پێویستی به نۆژه‌نكردنه‌وه، قیرتاوكردن وچاككردن هه‌یه، به تایبه‌تییش شه‌قامی بازنه‌یی 100 مه‌تری، كه له زۆر شوێن بووه‌ته چاڵ وزیانی زۆر به ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت.