راگرتنی نەوت کێشەی بۆ موچەخۆران دروست کرد

سودانی: ئەگەر هەرێم داهاتەکانی رادەست بکات بودجەی %12.67ی پێ دەدەین

964+

فەهمی نەبی

کەمێک لەمەوبەر لە گفتوگۆیەکی رۆژنامەوانی لە واشنتۆنەوە محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، ئەگەر هەرێم داهاتە نەوتی و نا نەوتییەکانی رادەست بکات بودجەی %12.67ی ساڵانەی پێ دەدەرێت.

لەبارەی راگرتنی نەوتی هەرێم سودانی دەڵێت، بەهۆی وەستانی نەوتی هەرێم کێشە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستبوو، بەڵام توانراوە موچەکانی مانگی ئازار و نیسان هەناردە بکرێت.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ تورکیا سودانی وتی، رێگە نادەین خاکی عێراق لە دژی تورکیا بەکاربێت و یەکەمجارە لەگەڵ تورکیا راستەوخۆ بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان دەچین.

سودانی ئەوەشی وت، سەردانی سەرۆکی تورکیا کە دووشەممەی داهاتووە سەردانێکی راگوزەر نییە و باسی چارەسەرکردنی دۆسیەی ئاو دەکەین.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە 13.4.2024-ەوە بەسەردانێکی فەرمی لە ئەمریکایە، جگە لەدیداری لەگەڵ جۆبایدن چەندین دیداری دیکەی لەگەڵ بەرپرسان و کۆمپانیا ئەمریکیەکان ئەنجامداوە.

سودانی داوای هاوپه‌یمانیی ستراتیژی له‌ ئه‌مریكا كرد

سودانی داوای هاوپه‌یمانیی ستراتیژی له‌ ئه‌مریكا كرد

سودانی به‌ره‌و واشنتن به‌ڕێكه‌وت

سودانی به‌ره‌و واشنتن به‌ڕێكه‌وت