بە تێچووی نزیکەی 2 ملیار دینار

پرۆژەی رێگای کەلار – سەید خەلیل دەستی پێکردەوە و رێگای چەند گوندێکیش قیر دەکرێت

توانا نەقی

لە سەر بودجەی ئیدارەی گەرمیان پرۆژەی رێگای کەلار بۆ سەید خەلیل دەستیپێکردەوە و قیرتاوکردنی رێگای چەند گوندێکی دیکە چووە بواری جێبەجێ کردنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیدارەی گەرمیان بڵاویکردەوە، کارەکانی پرۆژەی رێگای کەلار – سەید خەلیل دەستیپێکردەوە و قیرتاوکردنی رێگای گۆبان – نازێ چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

دەشڵێت، پرۆژەی رێگای کەلار – سەید خەلیل درێژیەکەی 17 کیلۆمەتر و نیوە و پانی 6 مەترە و تێچووەکەی 1 ملیۆن و 608 هەزار دۆلارە.

هەرچی پرۆژەی قیرتاوکردنی رێگای گۆبان – نازێیە درێژیەکەی 3 کیلپمەتر و 700مەترە و پانی 6 مەترە و تێچووەکەی 719 ملیۆن و 700 هەزار دینارە.

ئەو گوندانە لە دەورووبەری قەزای کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیانن و لەلیەن بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیانەوە سەرپەرشتی جێبەجێکردنی ئەو پرۆژانە دەکرێت.