964 بەدواداچوونی کردووە

سەرچاوەی تەقەکردنەکەی ئەمڕۆی کۆمەڵگەی چڕە چی بوو؟

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

ڤیدیۆیەک بۆ 964 نێردراوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆمەڵگەی چڕە دەنگی تەقەیەکی زۆر دەبیسترێت، 964 بەدواداچوونی بۆ سەرچاوەی تەقەکردنەکە کردووە بەم ئەنجامە گەیشت:

مقدم رێزان میرانی،بەڕێوبەری بنکەی پۆلیسی چڕە بۆ 964 وتی، “هیچ تەقەیەک نەکراوە و رەوشەکە ئاساییە”.

کەسێک کە لە شوێنی تەقەکردنەکە نزیک بووە و تۆماری دەنگی لای 964 پارێزراوە دەڵێت، هۆکاری تەقەکردنەکە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە، لە رابردوو لەنێوان ئەو دوو خێزانە کەسێک کوژراوە، دوو خانەوادەی ئەوانەی کەسێکیان کوشتووە لە کۆمەڵگەکە ماون، لەبەردەم ماڵی یەکێکیان دەمەقاڵێ دروستبووە و سەریکێشاوە بۆ شەڕە تەقە، بەڵام هیچ کەسێک بریندار نەبووە.

ئەوەشی وت، گوللەیەکی زۆر بەر دەرگا و سیاجی خانوەکە کەوتووە، دوای تەقەکان هێزێكی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و رەوشەکە ئاسایی بووەتەوە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

لە زاخۆ بەهۆی تەقەکردنەوە دوو کەس بریندارن

لە زاخۆ بەهۆی تەقەکردنەوە دوو کەس بریندارن