ساڵانە یادى دەکەنەوە

پەرلەمانى ئەرمینیا لە بارەى جینۆسایدى ئێزیدییەکان بڕیارێکى گرنگیدا

964+

وریا فەتاح

پەرلەمانى ئەرمینیا بە کۆى دەنگ پڕۆژە بڕیارێکى لەبارەى جینۆسایدى ئێزدییەکانەوە دەرکرد و بڕیاریدا رۆژى 3ـى ئابى هەموو ساڵێک بۆ یادکردنەوەى و رێزگرتن لەو یادە دیارى بکات.

فەرمانگەى میدیا و زانیارى بڵاوى کردەوە، رۆژى 17،ى نیسانى 2024، لە دانیشتنێكی تایبەتی كۆمەڵەی نیشتمانیی ئەرمینیا (پەرلەمانی ئەرمینیا)، بە كۆی دەنگ بڕیار لەسەر پڕۆژەبڕیاری دیاریكردنی رۆژی 3ـی ئاب بۆ یادكردنەوە و رێزگرتن لە قوربانییانی جینۆسایدنی ئێزیدییان درا؛ كە لە ساڵی 2014 بە هۆی هێرشی دڕندانەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە شنگال رووبەڕووی جینۆسایدكردن بوونەوە.

پڕۆژەبڕیارەكە لەلایەن پەرلەمانتار رۆستەم باكۆیان، لە پارتی پەیمانی مەدەنییەوە پێشكەش كراوە و لە خوێندنەوەی یەكەمدا، بە زۆرینەی 88 دەنگی پەرلەمان پەسند كرا.

لەبارەى پڕۆژە بڕیارەکەوە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا پاروێر هۆفهانیسیان، ئاماژەی بەوە كردووە، بەرگرتن بە جینۆساید و تاوانەكانی دژ بە مرۆڤایەتی، یەكێكە لە كارە لەپێشینەكانی سیاسەتی دەرەوەی ئەرمینیا.

لە ساڵی 2018 پەرلەمانی ئەرمینیا لە بڕیارێكدا دانی بەوە نا كە پێكهاتەی ئێزدییەكان لە عێراقدا تووشی جینۆساید بوونەتەوە و داوای لە كۆمەڵی نێودەوڵەتییش كرد بە تەنگ لێكۆڵینەوەی پرسەكەوە بن.

ئێزدییەكان لە ئەرمنیا گەورەترین كەمینەی ئایینی و نەتەوەیین و وەكوو پێكهاتەیەكی رەگەزیی تایبەت دانیان پێدانراوە و بەپێی ئامارەكان ژمارەیان لەو وڵاتەدا لەنێوان 35 تا 50 هەزار كەسە.

39هەمین گۆڕی بەکۆمەڵ لەشنگال هەڵدەدرێتەوە

39هەمین گۆڕی بەکۆمەڵ لەشنگال هەڵدەدرێتەوە