قایمقامیەتی سلێمانی - وێنە: 964
بۆ رێگرییە لە رووداوی نەخوازراو
رێکارەکانی سەلامەتی لە بازاڕەکانی سلێمانی جێبەجێ دەکرێن
964+
پێشەوا محەمەد
قایمقایەتی سلێمانی بۆ سەلامەتی بازاڕەکان و رێگری لە ئاگرکەوتنە لە سەلامەتیی بازاڕەکانی ناوشاری سلێمانی دەکۆڵێتەوە.
قایقامیەتەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 18.4.2024 لەگەڵ نوێنەری سەرجەم بازاڕەکانی شاری سلێمانی کۆبووەتەوە. لە کۆبونەوەکەدا کە بەشی زیادەڕەوی لە شارەوانی سلێمانی و پۆلیسی رێکاری و نوێنەری بەرگریی شارستانی و هاتوچۆ ئامادە بوون، باس لە رێکخستنەوەی لایەنی سەلامەتیی بازاڕەکان کراوە.
قایمقامیەتی سلێمانی، لە زاری ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانییەوە بڵاویکردووەتەوە، “لە وەرزی گەرما نزیک بووینەتەوە و پێویستە هەندێک رێکار بگرینەبەر بۆ ئەوەی رێگە نەدەین هیچ حاڵەتێکی ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕەکاندا دروست بێت، ئەگەر دروستیش بوو کەمترین زیانی هەبێت”.
قایمقامی سلێمانی لە کۆبوونەوەکەدا ماوەیەکی کاتی بۆ دووکان و بازاڕەکان داناوە مەرجەکانی سەلامەتی و رێنماییەکانی بەرگریی شارستانی جێبەجێ بکەن.
“بڕیار دراوە دوای داختسنی بازاڕەکان سەرجەم دوکانەکان کەلوپەلەکانیان ببەنە ناو دوکانەکانیان و بە دەڕابە یان دەرگای شووشە دوکانەکان دابخرێن”، ئاوات محەمەد وای وتووە.