دوو ڤیدیۆ له‌دوو كاتى جیاواز
لۆفه‌كانى چیاى سه‌فین هێزی موگناتیسی زۆرە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له به‌شێكی لۆفه‌كانى چیای سه‌فینی ده‌ڤه‌رى خۆشناوه‌تى سه‌ر به قه‌زاى شه‌قڵاوه، به‌هۆى بوونى هێزى كێشكردنى زۆرى زه‌وی، ئۆتۆمبێل به‌ره و هه‌وزار راده‌كێشێت، ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێگه‌ى سه‌ره‌نجى ئه‌و شۆفێرانه‌ى به‌وێدا هاموشۆ ده‌كه‌ن.
فه‌ره‌یدون حه‌سه‌ن، گه‌نجێكی خه‌ڵكی ناحیه‌ى هیرانه هه‌ر جاره‌ى به‌و لۆفانه‌دا هاتوچۆى هه‌ولێر ده‌كات ئۆتۆمبێله‌كه‌ى له‌و شوێنه تاقیده‌كاته‌وه كه هێزى كێشكردنى به‌هێزه.
ئەو گەنجە به 964ـى وت، چه‌ند جارێك ئۆتۆمبێله‌كه‌م له‌و شوێنه تاقیكردووه‌ته‌وه، هێزى زه‌ویه‌كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ى به‌ره‌و هه‌وراز راكێشاوه.
وتیشی “هه‌موو جارێك خۆم له ئۆتۆمبێل داده‌به‌زم و له‌و شوێنه ئۆتۆمبێل ده‌ده‌مه (بۆش) هێزى كێشكردنه‌كه به‌ئاسایی ئۆتۆمبێله‌كه به‌ره‌و سه‌ره‌وه راده‌كێشێت”.
فه‌ریدون، دوو گرته ڤیدیۆى بۆ 964 ناردووه، یه‌كه‌میان له‌ساڵى 2014 گرتویه‌تى و ئۆتۆمبێله‌كه‌ى له‌و شوێنه تاقیكردووه‌ته‌وه، دووه‌میشیان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى بووه له هه‌ولێره‌وه بۆ هیران.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 له به‌شێكی شوێنه‌كانى هه‌رێمی كوردستان ئه‌م جۆره هێزى كێشكردنى زه‌ویه، له‌سه‌ر رێگا گشتییه‌كان هه‌یه له‌وانه‌ش له هه‌ردوو دیوى لۆفه‌كانى هه‌یبه‌ت سوڵتان له كۆیه و هه‌روه‌ها له رێگایه‌كی سه‌ره‌كى بارزان.