نانەواخانەی ئیدریسی نانەوا بوو

لە گەڕەکی هەولێری نوێ نانەواخەیەک و چوار ماڵ سووتان

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی گڕگرتنی نانەواخانەکەی ئیدریسی نانەوا لە گەڕەکی هەولێری نوێ چوار ماڵ سووتان و ئیدریسی نانەواش دەستی سووتاوە.

ئیدریسی نانەوا، لەسەروبەندی هەرزانکردنی نرخی نان لەبەردەم پارێزگای هەولێر ناڕەزایی دەربڕی و وەک دەنگی ناڕازی نانەواخانەکان ناسرا.

سەبارەت بە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە سەرپەرشتیاری تیمی بەرگری شارستانی بە 964ی راگەیاند، سەرەتای ئاگرەكە لە غازی فرنی نانەواخانەی خوارەوەی باڵەخانەکە دەستیپێكردووە زیانی گیانی نەبووە، چوار ماڵی باڵەخانەکە بەتەواوی سوتاون.

یەکێک لە شایەتحاڵەکان بە 964ی وت، ئاگرەکە بەر لە کاتژمێر شەش کەوتووەتەوە، زیانی گیانی نەبووە بەڵام زیانی زۆری مادی هەبووە.

خاوەن نانەواخانەکانی هەولێر گردبوونەوە

خاوەن نانەواخانەکانی هەولێر گردبوونەوە