تۆ بڵێی هۆکار چی بێت؟

هەر لە ئێستاوە کۆچەرییەکانی شارەزوور چوونەتە پێنجوێن

964+
کامیار کەمال – پێنجوێن

بۆ ئەمساڵ رەوەندە کۆچەرییەکان، کە لەلای بەشێک لە خەڵک بە “کۆچەرییە جافەکان” ناسراون، چوار مانگ بەر لەوادەی خۆیان لە شارەزوورەوە چوونەتە پێنجوێن بۆ لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکانیان.

لە کاتێکدا پێشتر لە دوای تەواوبوونی بەرهەمی کشتوکاڵی و لە مانگی هەشتی هەمووساڵێک دەچوونە پێنجوێن.

بە قسەی، حاجی عەلی فەتاح یەکێک لە رەوەندە کۆچەرییەکان بێت بۆ 964، “لە ناوچەی شارەزوور لە ئێستادا لەوەڕ هەیە بۆ مەڕوماڵاتەکانیان، بەڵام کەشوهەوا بەرەو گەرمی دەچێت و لەلایەن خاوەنە زەوییەکانیشەوە رێگەیان پێنادرێت ئاژەڵەکانی بۆ ببەن، بەڵکو لە بەرانبەردا داوای سێ تا چوار ملیۆن دینار دەکەن و بەوەش هیچ قازانجێک بۆ رەوەندەکان نامێنێتەوە لە بەرهەم و فرۆشتی مەڕوماڵەتەکانیان”.

ئەو وتی، “ساڵانی پێشوو لە کۆتایی مانگی هەشت و سەرەتای مانگی نۆدا روومان دەکردە قەزای پێنجوێن، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی رێگرییەوە لە ناوچەکانی خۆمان ناچارن بووین لەم کاتەدا بێن و جارێکی دیکە دوای تەواوبوونی وەرزی کشتوکاڵ لە پێنجوێن ئاژەڵەکانمان بگەڕێنینەوە”.

لەم ئان و ساتەدا کەشوهەوای پێنجوێن فێنکە، بە قسەی حاجی عەلی بێت، “پێنجوێن فێنکە و لەوەڕی زۆرە، ئەوەش بۆ ئاژەڵەکان زۆر باشە و مەڕوماڵات زووتر گەشە دەکەن تێیدا و لەپاڵ ئەوەشدا هاتوچۆکردنەکەیان لە سوودی ئەوان دەبێت لە رووی مادییەوە”.

بەپێی سۆراغی پەیامنێری 964 بێت، زیاتر لە 10 رەوەندی دیکەی کۆچەری لە شارەزوورەوە هاتوونەتە رووبەرە دەشتاییەکانی قەزای پێنجوێن و لە ناوچەکانی ( برایم ئاوا، بەری گوندی کێلو، سەر چەمی گەورەی پێنجوێن) جێگری بوون و مەڕوماڵات دەلەوەڕێنن.

ئەوەی ئەوان زیاتر دەهێنێت بۆ قەزاکە، بوونی پاشماوە کشتوکاڵییەکانە، وەک شووتی، تەماتە و کاڵەک، کە ساڵانە لە دوای تەواو بوونی وەرزی کشتوکاڵ دێنە قەزای پێنجوێن و ئاژەڵەکانیان لە ناو زەوییە کشتوکاڵییەکان دەلەوەڕێنن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

وەرزی چاندنی تۆوی بەرهەمی کشتوکاڵی لە پێنجوێن دەستیپێ...

وەرزی چاندنی تۆوی بەرهەمی کشتوکاڵی لە پێنجوێن دەستیپێکرد

دەستبەسەر بەشە ئاردی مانگی دووی قەزای پێنجوێندا گیرا

دەستبەسەر بەشە ئاردی مانگی دووی قەزای پێنجوێندا گیرا