زیاتر له 500 شوێنى گه‌شتیاری لێیه
ناحیه‌ى وه‌رتێ ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ وه‌رزى گه‌شتوگوزار
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ناحیه‌ى وه‌رتێ ئاماده‌كارى ده‌كرێت بۆ هاتنى وه‌رزى گه‌شتیاری بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه ده‌ڵێت، كارئاسانى و هاوكارى خاوه‌نى شوێنه‌كان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م ئاماده‌كاریانه.
وه‌رتێ به یه‌كێك له ناحیه‌كانى قه‌زاى رواندز داده‌ندرێت كه ساڵانه زۆرترین گه‌شتیار رووی تێده‌كه‌ن و ته‌نیا له ناو سه‌نته‌رى ناحیه زیاتر له 500 شوێنی گه‌شتیاری هه‌ن.
شۆڕش حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى وه‌رتێ به 964ـى وت، له ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌وه بۆ ماوه‌ى یه‌ك مانگ خاوه‌ن شوێنه گه‌شتیارییه‌كان ده‌توانن ئاماده‌كارى خۆیان بكه‌ن بۆ هاتنى وه‌رزى گه‌شتیاری.
وتیشی “ئێمه رێگایان پێده‌ده‌ین مه‌واد و ئامێره‌كان ببه‌نه سه‌ر شوێنه‌كانیان و رێكخستن و ئاماده‌كارى بۆ شوێنه‌كانیان بكه‌ن”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه، ته‌واوى ئه‌و شوێنه گه‌شتیاریانه‌ى له سنوورى ناحیه‌كه‌یدا هه‌ن خاوه‌ن مۆڵه‌ت نین، چونكه ده‌ڵێت هه‌ندێكیان پێشتر دروستكراون مۆڵه‌تیان نه‌بووه به‌شێكیش خاوه‌ن مۆڵه‌تن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى له‌نوێ دروست ده‌كرێن پێویسته مۆڵه‌تیان هه‌بێت.
به‌پێی ئه‌و ئاگادارییه‌ى كه ناحیه‌ى وه‌رتێ بۆ شوێنه گه‌شتیارییه‌كانى بڵاوكراوه‌ته‌وه له رۆژى 16.4.2024 تاوه‌كو 16.5.2024 ده‌توانن ده‌ستكارى شوێنه‌كانیان بكه‌ن و ئاماده‌كارى بۆ بكه‌ن و ته‌واوى ئه‌و شوێنانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه كه‌توونه‌ته ناو سه‌نته‌رى ناحیه‌و سنوورى گونده‌كان.