تا ئێشتا شۆفێره‌كه ئازاد نه‌كراوه
كه‌سوكارى هاوڵاتییه‌كه‌ى كۆیه له‌و شۆفێره خۆشبوون كه له براكه‌یانى دابوو
964+
فەرهاد حەسەن
كه‌سوكارى ئه‌و هاوڵاتییه‌ى كۆیه كه ماوه‌ى 10 رۆژ بوو ون ببوو، دواتر له پزیشكی دادى كه‌ركوك ته‌رمه‌كه‌ى دۆزرایەوه، له‌و شۆفێره خۆشبوون كه به ئۆتۆمبێله‌كه‌ى له‌و كه‌سه‌ى دابوو.
رووداوه‌كه له درەنگانی شەوى 29.3.2024 لە ناحیەی پردێ لەسەر رێگای سەرەكیی هەولێر بۆ كەركوك لە نزیك دادگای ناحیەى پردێ روویدا.
ئه‌وكات سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی پردێ بە 964ـی وت ”ئەو کەسەى لە رووداوەکەدا گیانى لەدەستداوە، تەمەنى نزیکەى 50 ساڵ دەبێت و هیچ ناسنامەیەكی پێ نەبووە”.
كه‌سوكاره ئه‌م هاوڵاتییه، تا هه‌واڵى گیانله‌ده‌ستدانى كه‌سه‌كه‌یان له رێگه‌ى 964 ـه‌وه زانى، هه‌ر وایانده‌زانى له ژیاندا ماوه، به‌ڵام نادیاره.
شۆڕش سابیر، براى ئه‌و كه‌سه‌ى گیانى له‌ده‌ستداوه به 964ـى وت، له‌و شۆفێره خۆشبوونه كه به ئۆتۆمبێل له براكه‌یانى دابوو، کە به‌هۆیه‌وه گیانى له‌ده‌ستداوە.
وتیشی “كه بۆمان ده‌ركه‌وت رووداوه‌كه قه‌زاوقه‌ده‌ر بووه و كه‌سوكارى شۆفێره‌كه‌ش چه‌ند جارێك داواى لێخۆش‌بوونیان كردبوو، بۆیه له شۆفێره‌كه خۆشبووین”.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 ماوه‌ى سێ رۆژه خێزانه‌كه‌ى كۆیه له‌و شۆفێره خۆشبوونه، به‌ڵام تا ئێستا شۆفێرەکە به راگیراوى ماوه‌ته‌وه و ئازاد نه‌كراوه.
بە قسه‌ى شۆڕش سابیریش بێت، له پۆلیسی ناحیه‌ى پردێ پێیان راگه‌یه‌ندراوه دواى لێخۆشبوونه‌كه‌ى چه‌ند رۆژێكی دیكه ئه‌و شۆفێره ده‌هێڵنه‌وه تا رێكاره‌كانى ئازادكردنه‌كه‌ى ته‌واو ده‌كرێن.
هه‌ر له سه‌ره‌تاى ونبونى ئه‌م هاوڵاتییه‌ى كۆیه 964 سۆراغى دۆزینه‌وه‌ى ده‌كرد تا دواجار له رۆژى 6.4.2024 دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵێكى دیكه، له پزیشكى دادى كه‌ركوك وێنه‌ى كه‌سێك بۆ ئۆفیسی 964 نێردرا كه گوایه ئه‌و هاوڵاتیه‌ى كۆیه بێت.
964 یش له‌رێگه‌ى پۆلیسی كۆیه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تى خۆیه‌وه له‌و قه‌زایه پشتڕاستى وێنه‌كه‌ى كرده‌وه كه كه‌سه ونبووه‌كه‌ى كۆیه بوو.