دوای شەش مانگ لە پرۆڤە

شانۆیی کۆگای ژمارە چوار نمایش دەکرێت

964+

چاوان خەلیل

دوای شەش مانگ لە پرۆڤە کردن بۆ شانۆیی کۆگای ژمارە چوار دەرهێنەر و ئەکتەرانی نزیک بوونەتەوە لە کاتی نمایشکردن.

بەقسەی دێرین حامید کە دەرهێنەری شانۆکەیە بۆ 964، ماوەی شەش مانگە سەرقاڵی پرۆڤەکردنن، ئێستا کاتی نمایش نزیک بووەتەوە، بەڵام هێشتا کاتەکەیان دیاری نەکردووە.

دەشڵێت، پێنج ئەکتەر رۆڵ دەگێڕن لە شانۆکەدا کارەکە بەرهەمی ناوەندی شانۆی تاڤە، ناوەرۆکی شانۆییەکە باس لە بارودۆخی ئێستای سیاسی و کۆمەڵایەتی تاک و خێزان دەکات لە هەرێمی کوردستان.

ئەو ئەکتەرانەی رۆڵ دەبینن لە شانۆییەکدا پێکهاتوون لە، بێساران جاسم، زەریا سامی، تۆفیق ساڵح، ژوان دارا و ژولیا حسێن.

سلێمانی پێشوازی لە دوو نمایشی شانۆیی دهۆک دەکات

سلێمانی پێشوازی لە دوو نمایشی شانۆیی دهۆک دەکات