حاسڵاتی ئێوارە
سودانی داوای هاوپه‌یمانیی ستراتیژی له ئه‌مریكا كرد
964+
ژووری هەواڵ
ئه‌م ئێواره‌یه محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆشكی سپی، له‌گه‌ڵ جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆبووه‌وه و سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ستخۆشی له سودانی كرد كه كار بۆ به‌ره‌وپێشبردنی باری ئابووری عێراق ده‌كات.
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له دیداری سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت هاوبه‌شییه‌كی باش و ستراتیژیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌بێت، به تایبه‌تی له بواری سه‌ربازی و ئاسایش‌دا.
جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له دیداری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا رایگه‌یاند، ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتوو بوو له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل.
جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا دووپاتی كرده‌وه، ئه‌مریكا له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ راگرتنی شه‌ڕ له غه‌زه و ئازادكردنی دیله‌كان.
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند، ئیسرائیل 150 ده‌ستگیركراوی فه‌ڵه‌ستینی ئازاد كردووه، كه له دوای 7ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌ستگیر كرابوون، ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، گیراوه‌كان مامه‌ڵه‌یان نامرۆڤانه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه.
سوپاسالاری ئۆكراینا رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانیی ناتۆ پێنج كه‌شتیی دژ به مینیان بۆ دابین كردوون و هێزه‌كانیان خه‌ریكن مه‌شقی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.