کارەکان چڕکراونەتەوە

ئێستا 86%ی عێراق و هەرێمی کوردستان کارتی نیشتمانی-یان هەیە

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ژمارەی ئەو کارتە نیشتمانی- یانەی تا ئێستا تەواوکراون “گەیشتووەتە 37 ملیۆن کارت”.

فەریق میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی وتووە، “بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت و ئیقامەی گشتی عێراق بەردەوامە لە کارە چڕەکانی لە دەرکردن و پێدانەوەی کارتی نیشتمانی بە تەواوی پارێزگاکانی عێراق هەرێمی کوردستان”.

بە گوێرەی وەزارەتی پلاندانان و داتای بەردەستیان، ژمارەی دانیشتووانی عێراق زیاتر لە 43 ملیۆنە کەسە، وتەبێژەکەی وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، “ژمارەی کارتە تەواوکراوەکان تا ناوەڕاستی مانگی نیسانی ئەمساڵ 37 ملیۆن کارتی تێپەڕاندووە” بەو پێیەش بێت 86%ی دانیشتووانی عێراق بوون بە خاوەنی کارتەکە.

ناسنامە باری شارستانی و جنسیە، لە تەواوی فەرمانگەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە 1.4.2024 وە مامەڵەکردن پێیانەوە راگیراوە، فەرمانگەکان رۆڵی سەرەکییان داوە بە کارتی نیشتمانی و جێگرەوەی (تەسکەرە و جنسیەیە) بۆ زۆرێک لە مامەڵەکان کە فەرمانگەکان بۆ خەڵکی کاری لەسەر دەکەن.

بۆ دەرهێنانی کارتی نیشتمانی پێویستت بە چییە؟

بۆ دەرهێنانی کارتی نیشتمانی پێویستت بە چییە؟

ئەگەر کارتی نیشتمانیت نییە سەردانی پاسپۆرتی سلێمانی م...

ئەگەر کارتی نیشتمانیت نییە سەردانی پاسپۆرتی سلێمانی مەکە