حاسڵاتی ئەم بەیانییە

یەکێتی ئەوروپا سزا بەسەر ئێران دەسەپێنێت

964+

میدیا گۆران

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە راگەیاندراوێکدا وتی، هێرشەکەی ئێران سەرکەوتوو نەبوو بەڵکو شکستخواردوبوو، بۆیە داوا لە ئیسرائیل دەکەین هێمن ببێتەوە و ئێمە ئامادەین هەر دڕۆنێک بەرەو ئیسرائیل بێت تێکی بشکێنین.

ماڵپەڕی فاینانشاڵ تایمز لە بڵاوکراوەیەکیدا باس لە سزادانی ئێران دەکات و دەڵێت، یەکێتی ئەوروپا تاوتوێی سەپاندنی سزای ئابووری نوێ بەسەر ئێراندا دەکات.

ئێن بی سی لە زاری بەرپرسێک لە ئۆفیسی نەتانیاهۆ دەڵێت، ئیسرائیل ناتوانێت رێگە بدات هێرشێکی گەورەی بکرێتە سەر بەبێ وەڵامدانەوە، بڕیارەکەش لە ئەستۆی ئەنجومەنی جەنگدایە.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ئیدانەی هێرشەکەی ئێران دەکات بۆ سەر ئیسرائیل و وتی، ، هەروەک چۆن هاوکاری ئیسرائیل کرا، وڵاتەکەی ئێمەش پێویستی بە یارمەتیی هاوپەیمانان هەیە لە هەڕەشە ئاسمانییەکان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، ئێمە بە شێوەیەکی پیشەیی کارمان کرد و وەڵامدانەوەمان بۆ ئیسرائیل لۆژیکی و بەرپرسیارانە بوو.