سەرجەم بلیتەکانیان کڕی

هاندەرانی دهۆک قەرەبووی سزای یانەکەیان کردەوە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

چالێنجەکەی یانەی دهۆک 100‎%‎ جێبەجێ کرا و هەموو پلیتەکانی یاریگای یانەی دهۆک فرۆشرا کە ژمارەیان نزیکەی 19هەزار پلیتە.

ئەمە بۆ یەکەم جارە لە مێژووی خولی ئەستیرەکانی عیراق یانەیەک بتوانیت هەموو پلیتەکانی بفرۆشێت.

شڤان محمد، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی وەرزشی دهۆک بە 964ـی وت، دوای ئەوەی یانەی دهۆک لەلایەن یەکیتی تۆپی عێراقەوە بە بڕی 50 ملیۆن دینار سزادرا و دوو یاری بێ هاندەر یاری بکات، هاندەرانی یانەی دهۆک یانەکەیان بە تەنیا جێنەهێشت و چالێنجیێکیان ئەنجامدا و هەموو پلیتەکانیان کڕی، بێ ئەوەی بتوانن بچنە ناو یاریگا.

وتیشی، نزیکەی 19هەزار پلیت فرۆشراون، نرخی هەمووی دەگاتە 38 ملیۆن و بۆ هەر بلیتێکێش دوو هەزار دینار وەرگیراوە، زۆر سوپاسی هاندەران دەکەین، و هاندەر هەبووە تەنیا یەک پلیتی VIP کڕیوە بە بڕی 10ملیۆن دینار و هەبووە دوو ملیۆن و زیاتر، بۆیە ئەو کەسانە لەلایەن کارگێری یانەی دهۆک خەڵات دەکرێن.

یانەی دهۆک ئەمڕۆ کاتژمێر 5:30 خولەکی ئێوارە لەگەل یانەی کەرخ یاری هەیە لە گەڕی 22 خولی ئەستێرەکانی عێراق و بێ هاندەر یاری دەکات و چوار یاریزانی دهۆک بەهۆی پێکانەوە یاری ناکەن.

سزاکەی دهۆک بەهۆی ئەوەوە بوو لە گەڕی 20 لە یاری بەرامبەر قوەجەوییە شەڕ لە نێوان هاندەرانی دهۆک و یاریزانانی قوەجەوییە دروستبوو، بەهۆیەوە هەردوو یانە سزا دران بەشێوەیەک یانەی دهۆک بە بڕی 50 ملیۆن دینار و بێبەشکردنی هاندەرانی بۆ دوو یاری، هەروەها یانەی قوەجەوییە بە بڕی 30 ملیۆن دینار سزا درا.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

یانەی دهۆک داهاتی یاریەکەی لەگەڵ جەوییە دەبەخشێتە لێق...

یانەی دهۆک داهاتی یاریەکەی لەگەڵ جەوییە دەبەخشێتە لێقەوماوانی لافاوەکەی دهۆک