حاسڵاتی ئێوارە

ئێران: بەهێزتر و توندتر وەڵامدەدەینەوە

+964

ژووری هەواڵ

هێڵی ئاسمانی نەمسا راگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هەولێر و تەلئەبیب و عەممان تا بەیانی راگەیاند، فڕۆکەخانەی خامنەییش لە ئێران راگرتنی سەرجەم گەشتەکانی تا سبه‌ی راگەیاندەوە.

کۆشکی سپی رایگەیاند، جۆ بایدن ناتانیاهۆی ئاگادار کردۆتەوە کە واشنتۆن بەشداری ئۆپەراسیۆنی هێرشەکەی ناکات دژ بە ئێران.

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، باڵیۆزی ئیسرائیل داوا دەکات ئیدانە هێرشەکانی ئێران بکەین بەڵام ئێمە بیرمان نایێت ئیسرائیل هیچ کاتێک ئیدانەی هێرشەکانی ئۆکرانیای کردبێت بۆ ئێمە.

فەرماندەیەکی سوپای ئێران دەڵێت، ئەگەر ئیسرائیل لە هەڕەشە و رەفتارە شەڕانگێزەکانی بەردەوام بێت ئەوا بێگومان وەڵامی بەهێزتر و سەخترمان دەبێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل داوا دەکات ئێران و سوپای پاسداران وەک تیرۆرست بناسرێندرێن و دەڵێت، نابێت هێرشەکەیان بێ باج تێپەڕێت.