هەموو گەڕەکەکان دەگرێتەوە

کاتی دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە لە قەڵادزێ زیادی کرد

964+

محەمەد عەلی ــ قەڵادزێ

خشتەی دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە لە قەڵادزێ گۆڕانکاری بەسەردا دێت، بڕی دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هەموو گەڕەکەکان زیاد دەکرێت.

محەمەد حەسەن، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ بە 964ـی وت، “بەهۆی ئەوەی بەرەو وەرزی گەرما دەڕۆین هاوڵاتیان زیاتر پێویستیان بە ئاوە خواست لەسەری زیاترە، گۆڕانکاریمان کردووە لە خشتەی دابەشکردنی ئاودا و کاتەکەمان زیاد کردووە، رۆژی دووشەممە 15.4.2024 دەست بەم گۆڕانکاریە دەکرێت.

وتیشی، پێشتر کاتی دابەشکردنی ئاو کاتژمێر 6:00ـی بەیانی بۆ کاتژمێر 6:30ـی ئێوارە بووە، بەڵام ئێستا زیادمان کردووە بۆ کاتژمێر 4:00ـی بەیانی بۆ کاتژمێر 9:00ـی شەو.

“ئێمە کاتی دەواممان زیاتر کردووە بە تایبەت پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ، کە کاتژمێر 4ی بەیانی بۆ 9ی شەو لە کارکردندایە، بۆ ئەوەی خواستی هاوڵاتیان پڕبکەینەوە، ئێمە دەزانین دوو رۆژ ئاو دابەش نەکرێت لە قەڵادزێ هاوڵاتیان بێ ئاو دەبن، بە تایبەت لەوەرزی هاویندا زۆربەیان ناتوانن ئاویش بکڕن، بۆیە ئێمە کاتی دەواممان زیاتر کردووە بۆ خزمەتی هاوڵاتیانی قەڵادزێ، هیوادارین دەست بە ئاوەوە بگرن و زیادەڕۆیی نەکەن لەبەر‌ئەوەی بە تێچوی زۆر و ماندووبوونی کارمەندانی ئێمە بەرهەم دێت”، محەمەد حەسەن وای وت.

قەڵادزێ 28 گەڕەکی هەیە ئاوی خواردنەوەی بۆ دەچێت، 23 میراوی هەیە، ئەو میراوانە بە پێی پێویستی ئاو دابەش دەکەن بەسەر گەڕەکەکاندا و هەر گەڕەکە و کاتی خۆی ئاوی بۆ دەچێت، نزیکەی پێنج کاتژمێر بە گشتی کاتی ئاو دابەشکردن زیاد کراوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

چاکسازی لە ئاوی قەڵادزێ دەکرێت

چاکسازی لە ئاوی قەڵادزێ دەکرێت