له كۆمه‌ڵگەى خاڵخاڵان
سه‌ره‌مه‌نهۆڵى نوێ له‌جێی سه‌ره‌مه‌نهۆڵه دزراوه‌كان داده‌ندرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى كۆمه‌ڵگاى خاڵخاڵانى سه‌ر به ناحیه‌ى شوان ده‌ڵێت، له‌م هه‌فته‌یه سه‌ره‌مه‌نهۆڵى نوێ له جێی ئه‌و سه‌ره‌مه‌نهۆڵه داده‌نێین كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه دزرابوون.
له مانگى كانونى دووه‌مى ئه‌مساڵ له چه‌ند كۆڵانێكی كۆمه‌ڵگەى خاڵخاڵان زیاتر له 20 سه‌ره‌مه‌نهۆڵ دیار نه‌مابوون، شاره‌وانیش ئه‌وكات به 964ـى وتبوو: دزراون.
ئازاد عاسی عه‌لى، سه‌رۆكى شاره‌وانی خاڵخالان، به 964ـى راگه‌یاند، له‌م هه‌فته‌یه ته‌واوى ئه‌و سه‌ره‌مه‌نهۆڵانه ده‌كڕنه‌وه و له‌شوێنی سه‌ره‌مه‌نهۆڵه دزراوه‌كان داده‌نێنه‌وه.
وتیشی “پاره‌ى كڕینه‌وه‌ى سه‌ره‌مه‌نهۆڵه‌كان له داهاتى ئه‌م مانگه ته‌رخان كراوه و لیژنه‌مان راسپاردووه بۆئه‌وه‌ى له‌م هه‌فه‌ته‌یه جێبه‌جێی بكه‌ن”.
كۆمه‌ڵگه‌ى خاڵخاڵان دەکەوێتە سنووری ناحیەی شوانى سه‌ر به قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ، لە رووی جوگرافییەوە سەر بە پارێزگای کەرکووکە، بەڵام لە رووى ئیداره‌ییه‌وه سه‌ر به حکومەتی هەرێمی کوردستانە.