بەهۆی خراپی رێگاکەیان
جارێکی تر رێگای بالیسان داخرا
964+
ئاکام غەفور – سۆران
بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە رێگای بالیسان لە گوندی مێرگەسەر بە رووی ئۆتۆمبێلی بارهەلگر داخرا.
ئەمرۆ یەکشەمە 14.4.2024 رێگای خەلیفان – رانیە لە دۆلی بالیسان بە دیاریکراوی لە گوندی مێرگەسەر، بەڕووی ئۆتۆمبێلی بارهەلگر داخرا.
رەنجبەر خۆشناو کە دانیشتویەکی گوندی مێرگەسەرە، بە 964ـی وت، “لە بەیانیەوە بەهۆی خراپی رێگا و تەواو نەکردنی پڕۆژەی رێگاکە بڕیارماندا بە داخستنی رێگاکە بەرووی ئۆتۆمبێلی بارهەلگر”.
رەشوان مێرگەسەری کە یەکێکە لە سەرپەرشتیارانی خۆپیشاندانەکە، بۆ 964 قسەیکردووە دەلێت: دوو ساڵە رێگای بالیسان تێکدراوە تاوەکو ئێستا چاک نەکراوە، بەهۆی تۆز و خۆلی رێگاکە ژیانمان تاڵ بووە، ئامادە نین رێگاکە بکەینەوە ئەگەر لایەنی پەیوەندیدار وەڵاممان نەدەنەوە بەڕووی ئۆتۆمبێلی بچوکیش رێگاکە دادەخەین.
964 پەیوەنەدی کرد بە بەمەهدی مستەفا بەڕێوبەری ناحیەی بالیسان ئەو وتی، “ئاگاداری داخرانی رێگاکە نین، تاوەکو ئێستا کەس ئاگاداری نەکردوینەتەوەە لەو بابەتە.
ماوەی دوو ساڵە 23 کیلۆمەتر لە رێگای بالیسان هەلکەندراوە، بەمەبەستی چاککردنی رێگاکە، بەڵام تاکو ئێستا تەواو نەکراوە.