لە تاران
دوێنێ شەو باوەشی کچە هاندەرێک هەرای نایەوە
964+
سۆما حەکیم زادە
حوسێن حوسێنی، گۆڵپارێزی یانەی ئیستقلال بەهۆی ئەوەی لە کۆتایی یارییەکەی شەوی رابردوو باوەشی لە کچێکی هاندەری ئیستقلال داوە رووبەڕووی پۆلیس و لیژنەی دیسیپلینی فیدراسیۆن بوەتەوە.
دوای کۆتایی هاتنی یاریەکەی ئیستقلال بەرامبەر ئەلەمنیۆم ئەراک لە هەفتەی 23ی خولی نایابی ئێران، کۆتایی یارییەکەس 1-0 لەبەرژەوەندی یانەی ئیستیقلال کۆتایی هات، هاندەرێکی ژن کە لەدەرەوەی یاریگادابوو و دوای یارییەکە و بە سەرکەوتنی یانەکەی خۆی بۆ نەگیراو چووە ناو یاریگا، هێزە ئەمنیەکان دەست بەجێ رێگریان کرد لەو ژنە و ویستیان دووری بکەنەوە لە یاریگا، بەڵام حوسێن حوسێنی بۆ بەربەستی ئەمنی و بۆ ئەوەی هێزە ئەمنیەکان هێرش نەکەنە سەر هاندەرەکە لەباوەشی گرت.
ئەمکارەی ئەم گۆڵپارێزە هێزە ئەمنیەکانی توڕەکردوو و ناکۆکی لەبەینی هەردوولا دروست بوو و دەستبەجێ کچە هەوادارەکەیان دەستگیر کرد.
ئەوەی جێگای سەرنجە ئەم خانمە هاندەرە بەبێ حیجاب لە یاریگا دەرکەوت، ئەمەش پێچەوانەی یاسای ئێرانە کە داوا لە ژنان دەکات حیجاب بن.