پێشبڕکێی فیلمه سینەماییه‌کان
ئەم هەفتەیە فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ دەستپێدەکات
964+
ژووری هەواڵ
وادەی بەڕێوەچوونی چواره‌مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە مۆسکۆی رووسیا دیاری‌کرا و نمایشەکان دەکەونە رۆژانی 18 تا 22ـی ئه‌یلوولی 2024.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەشی راگەیاندنی فێستیڤاڵەکە، نمایشەکان بە کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌م له به‌شی پێشبڕکێی فیلمه سینەماییه‌کان، به‌شی پێشبڕکێی بەڵگەفیلم، به‌شی پێشبڕکێی کورتە فیلم، به‌شی “شه‌وی سینه‌مای کوردی”، به‌شی “نمایشی باشترین فیلمه‌کانی رووسیا” و پێشانگای کو‌لتووریی و هونه‌ریی بەڕێوەدەچێت.
کەرەم گەردەن زەری، ئاوازدانەر و گۆرانیبێژی ناسراوی کوردی دانیشتووی رووسیا، سەرۆکایەتی فێستیڤاڵەکە دەکات و گولیزەر گەردەن زەری و ئینا تێدژۆڤا بەرپرسیاریەتی فێستیڤاڵەکەیان لەئەستۆیە.
“به مه‌به‌ستی رەنگدانەوەی فەرهەنگ، مێژوو و پاراستنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و زمانه‌وانی کورد و هەروەها ژیانی مۆدێرنی ئەم نەتەوه ره‌سه‌نه… فێستیڤاڵەکە بەڕێوەدەچێت”، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتیی چواره‌مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “مۆسکۆ” وا دەڵێت.
رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە داوا له هه‌موو ئه‌و فیلمسازانه ده‌که‌ن که فیلمیان سه‌باره‌ت به کورده‌کان سازکردووه؛ بەڵگەفیلم و کورتە فیلمه‌کان و به‌رهه‌مه بڵنده سینه‌ماییه‌کانی خۆیان بۆ به‌شداری له به‌شی پێشبڕکێی ئه‌م رووداوه سینه‌ماییه بنێرن و رۆژی 10.6.2024 دوایین مۆڵه‌تی ناردنی به‌رهه‌مه‌کانە.
ئەو خەڵاتانەی کە دانراون و پێشکەشدەکرێن پێکهاتوون لە خەڵاتی “هەتاوی زێڕین” ستایلێکی کریستاڵ به هێمای هەتاوی زێڕینه، له پێنج به‌شدا، له‌وانه؛ باشترین فیلمی بڵندی سینەمایی، باشترین بەڵگەفیلمی بڵند، باشترین کورتە فیلمی چیرۆکی، باشترین بەڵگەفیلمی کورت، هەروەها خەڵاتی “هاوبه‌شی سینه‌مای کوردی” پێشکەش دەکرێت.