لە کەرکوک

کوڕێک تەرمی باوکی بۆ پزیشکی داد دەهێنا لە رێگا وەرگەڕا خۆیشی گیانی لەدەستدا

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

گەنجێکی قەزای حەویجە لە کاتی هێنانی تەرمی باوکی بۆ پزیشکی دادی کەرکوک لەرێگا ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕا و گیانی لەدەستدا، تەرمی باوک و کوڕەکە بەیەکەوە دەگەیەنرێتە پزیشکی دادی.

رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بووە، گەنجێکی گوندی حەوزی شەش سەربە قەزای حەویجە تەرمی باوکی بە ئۆتۆمبێلەکەی هێناوە بۆ هۆبەی پزیشکی داد لەکەرکوک لە نزیک گوندی برێمە لە نێوان کەرکوک بۆ حەویجە تایەی ئۆتۆمبێلەکەی تەقیوە و ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕاوە، خۆی ئەو کاتە گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەی لەگەڵ بووە، ئەوان بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی پزیشکی تابیەت لە کەرکوک بە 964ـی وت، ئێستا تەرمی کوڕ و باوکەکە لە هۆبەی پزیشکی دادە و بریندارەکانیش لە نەخۆشخانەی ئازادین.

وتیشی، بەهۆی نەبوونی هۆبەی پزیشکی داد لە قەزاکانی کەرکوک ناچار هەرکاتێک بێت دەبێت تەرمی مردوەکان رەوانەی پزیشکی داد بکرێن لە کەرکوک بەمەبەستی تۆێکاری و دەرهێنانی وەفات نامە، چەندین جار حاڵەتی لەو شێوەیە روویداوە برینداری لێ کەوتوەتەوە.