لە کەرکوک

بازرگانێکی گەورەی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرا

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

پۆلیسی کەرکوک دەڵێت، کەسی یەکەمی دابەشکاری مادەی هۆشبەریان لە شارەکە دەستگیرکردووە کە بەرپرسی سەرەکی بووە و بڕێک مادەی لە جۆری کریستاڵی لابووە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە پۆلیسی کەرکوک بە 964ـی وت، دوای چاودێری و بەدواداچونێکی ورد لەلایەن بەرێوەبەرایەتی نەهێشتن و بەرەنگاربونەوەی مادەی هۆشبەر تواندرا لە گەڕەکێکی رۆژهەڵاتی شاری کەرکوک بازرگانێکی گەورەی مادەی هۆشبەر بە ناوی (خ،ق) لە کاتی فرۆشتی بڕێک مادەی کریستال دەستگیر بکەن.

وتیشی، ئەو بازرگانە کەسی یەکەمی شارەکەیە لە دابەشکردنی مادەی هۆشبەر لەناو شاری کەرکوک و دەوروبەری، ئێستا دەست بەسەرکراوە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی رەوانەی دادگای کەرکوک دەکرێت ودەچێتە بەردەم دادوەر.

پۆلیسی کەرکوک: هەر کەسێک روخساری بشارێتەوە لێپێچینەوە...

پۆلیسی کەرکوک: هەر کەسێک روخساری بشارێتەوە لێپێچینەوەی لێدەکرێت