لە چوار رۆژدا

ئەمساڵ نزیکەی دوو هێندەی ساڵی پار گەشتیار هاتوونەتە سلێمانی

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

ئامارەکانی گەشتوگوزار دەریدەخەن، لە ماوەی چوار رۆژدا نزیکەی 75 هەزار گەشتیار هاتونەتە شاری سلێمانیەوە، هێشتا هاتنی گەشتیار بەردەوامی هەیە.

ئارام شوانی وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی بە 964 وت، لە دوو رۆژی پێش جەژن و دوو رۆژی جەژندا نزیکەی 75 هەزار گەشتیار سەردانی سەنتەری پارێزگای سلێمانیان کردووە، ئەمە لەکاتێکدایە رێژەی هاتنی گەشتیار لە جەژنی رەمەزانی پاردا نزیکەی 40 هەزار بووە لە ماوەی چوار رۆژدا.

باسی لەوەشکرد، گەشتیارەکان لە رێگەی بازگەی تاسڵوجە، عەربەت، فڕۆکەخانە، مەرزی باشماخ و پەروێزخان هاتوون.

ئارام شوانی وتیشی، لە شاری سلێمانی جێگای مانەوەی 15 هەزار گەشتیار هەیە، بەڵام هەندێک لە هۆتێلەکان جێگای مانەوە لە ژوورەکاندا زیاد دەکەن، هەندێک لە گەشتیاران کەسوکاریان لێرە هەیە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

لە سێ مانگی ئەمساڵ ملیۆنێک و 500 هەزار گەشتیار هاتوونەتە...

لە سێ مانگی ئەمساڵ ملیۆنێک و 500 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێم