كاره‌با بۆ هه‌ردوو به‌نداوى ئاوه‌سپی و توڕه‌جار دابین ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى به‌نداوه‌كانى هه‌رێم ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ سه‌ردانى به‌نداوى ئاوه‌سپیان له سنوورى گه‌رمیان كردووه و كار بۆ گه‌یاندنى هێڵى كاره‌با بۆ ئه‌م به‌نداوه و به‌نداوى توڕه‌جار ده‌كه‌ن.
له‌به‌نداوى ئاوه‌سپی دۆخى سه‌لامه‌تى به‌نداوه‌كه و کاریگەری لافاو و ئاستی ئاوی کۆگاکراوی ئەمساڵ و پلانی کارپێکردنی هاوینە و پەلەکردن لە دەسپێکردنی پرۆژەی صیانەی بەنداوەکانی سنورەکەیان تاوتوێ کرد
باس له‌وه‌شكراوه، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی کارەبای گەرمیان بەدواداچونیان له‌باره‌ى گەیاندنی هێڵی کارەبا بۆ هەردوو بەنداو كردووه و ده‌شڵێت “دابینكردنى كاره‌با بۆ وەگەڕخستن و پاراستنی پرۆژەکان ئه‌م به‌نداوانه بایەخێکی زۆری هەیە”.