چوار رۆژ بوو چاودێری ده‌كرا

لە ئاکرێ مندالێک بە دووپشک گیانی لەدەستدا

964+
هیڤی دێوالی – دهۆک

بەهۆی پێوەدانی دووپشک مندالێک لە ئاکرێ گیانی لەدەستدا.
بە پێی زانیاریەکانی 964، دوای چوار رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی ئاکرێ، مندالێکی تەمەن دوو ساڵ، کە خەڵکی گوندی خەدرەسە لە قەزای بەردەڕەش، بەهۆی پێوەدانی دووپشک گیانی لەدەستدا.
نێچیرڤان فەخرەدین بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ، بە 964ـی وت، مندالێک لە نەخۆشخانەی منداڵانی ئاکرێ کە دوو پشک پێیەوەدابو گیانی لەدەستداوه‌.
وتیشی “چوار رۆژ لە ژێر چاودێری پزیشکیدا بوو، چارەسەری پێویستی بۆ کرا، بەڵام دوای چوار رۆژ منداڵەکە گیانى له‌ده‌ستدا”.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

خەڵکی دەڤەری راپەڕین 400 جار دووپشک پێوەیداون

خەڵکی دەڤەری راپەڕین 400 جار دووپشک پێوەیداون