دیمه‌نێكی هۆڵه رووخاوه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه تا ئێستا نۆژه‌ن نه‌كراوه‌ته‌وه... وێنه: 964+
هۆڵێكیش سێ ساڵه رووخاوه
دوو هۆڵ له هه‌ڵه‌بجه دروست ده‌كرێن
964+
فەرهاد حەسەن
له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه كار له‌سه‌ر دروستكردنى دوو هۆڵى گه‌وره ده‌كرێ بۆ به‌ڕێوه‌چوونى بۆنه‌كان، ئه‌و هۆڵه كۆنه‌شی كه ماوه‌ى سێ ساڵه به‌شێكی رووخاوه، تا ئێستا چاك نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئێستا هه‌ڵه‌بجه خاوه‌نى دوو هۆڵى بچووكه، یه‌كه‌میان له ناو مۆنۆمێنتى هه‌ڵه‌بجه و دووه‌میشیان له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى رۆشنبیری و هونه‌رى ئه‌م شاره‌یه، به‌ڵام وه‌ك پێویست ناتواندرێت ئاهه‌نگ و بۆنه و مه‌راسیمه‌كانیان تێدا بەڕێوەببردرێت.
سه‌رخێڵ غه‌فور، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى رۆشنبیری و هونه‌رى هه‌ڵه‌بجه، به 964ـى وت، ئه‌م دوو هۆڵه‌ى دروست ده‌كرێن یه‌كه‌میان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى رۆشنبیرییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و دووه‌میشیان له‌لایه‌ن ده‌زگاى روانگه‌وه.
ئه‌وه‌ى وه‌زارەتى رۆشنبیری له هه‌زار و 200 كورسی پێكهاتووه و هۆڵه‌كه‌ى روانگه‌ش دروستى ده‌كات 510 كورسییه.
وتیشی “بڕیاره ئه‌مساڵ هۆڵه‌كه‌ى روانگه ته‌واو بكرێت و چالاكییه جۆراوجۆره‌كانى تێدا به‌ڕێوه‌بچێت”.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، ئه‌و هۆڵه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى رۆشنبیری و هونه‌رى هه‌ڵه‌بجه، كه ماوه‌ى سێ ساڵه به‌هۆى به‌فر و بارانه‌وه به‌شێكی رووخاوه، تا ئێستا نۆژه‌ن نه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌رپه‌رشتى كردنى نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ى له‌لایه‌ن دیوانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌كرێت، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى بڕه پاره‌یه‌كی زۆرى پێویسته، كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى تێدا نه‌كراوه.