جود لە کوێیە؟

یان بێلینگهام بەهۆش خۆی دێتەوە یان ریال لەناو دەچێت

964+

سۆما حەکیم زادە

جود بێلینگهام ماوەیەکە تواناکانی کەمبووەتەوە و ئەوەش جێگەی نیگەرانییە لە گرنگترین خاڵی ئەم وەرزەدا بۆ ریال مەدرید.

جود بێلینگهام ئێستا هیچ درەوشاوەیەکی نییە لە یانەکەیدا و بەوهۆیەوە هاندەرانی ریال و بەڕێوەبەرانی ریال مەدریدیشی تووڕە و نیگەران کردووە.

لە یارییەکەی شەوی رابردوودا کە بەرامبەر مانچێستەر سیتی یارییان کرد و یارییەکەش بە 3-3 کۆتایی هات، ریال مەدرید لەهەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە درەوشاوەیی ئەم ئەستێرەیە بوو، بەڵام ئەم یاریزانە وەک پێویست یارمەتیی هاوڕێکانی نەدا بۆ ئەوەی گۆڵی زیاتر تۆمار بکەن.

دەبوو شەوی رابردوو پاڵەوانی ریال بێت بەرامبەر سیتی، بەڵام ئەو لێهاتووییەی پێشان نەدا، کە لێی چاوەڕوان دەکرا، جود لە ماوەی رابردوودا باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی ریال بوو، ئێستاش ئەم یاریزانە یان دەبێت هەڵستێتەوە و خۆی پێشان بداتەوە، یان ریال هیچ چانسێکی سەرکەوتنی نابێت لە یاریگەی ئیتیحاددا.

ریال مه‌درید باری كه‌وته‌ لێژی و بایرن میونشیش له‌ ل...

ریال مه‌درید باری كه‌وته‌ لێژی و بایرن میونشیش له‌ له‌نده‌ن رزگار بوو