"بەهۆی هەڵە پێچکردنەوەوە بووە"
ئۆتۆمبێلێک لە شاخی ئەزمەڕ کەوتەخوارەوە
964+
پێشەوا محەمەد
کەمێک بەرلەئێستا ئۆتۆمبێلێک لە شاخی گۆیژە کەوتەخوارەوە و هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.
ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری هۆندا سۆناتا بووە و سێ سەرنشینی تێدا بووە و شۆفێرەکەی هاوڵاتییەکی عەرەب بووە.
هاتوچۆی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 10.4.2024 بڵاویکردووەتەوە، رووداوەکە بەهۆی نەشارەزایی لە کاتی پێچکردنەوەدا روویداوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، شۆفێرەکە کۆنتڕۆڵی لەدەست داوە و لە شاخی ئەزمەڕەوە کەوتووەتە خوارەوە.
ئەو شەقامە سەرەکییە دەچێتە شاخی ئەزمەڕ پێچاوپێچە و هاتوچۆی سلێمانی چەندان جار هۆشداریی لە بەکارهێنانی شەقامەکە داوە.
لە راگەیەندراوەکەی هاتوچۆی سلێمانیدا ئەوەش هاتووە، “رووداوەکە زیانی گیانیی نەبووە تەنیا زیانی مادی هەیە و لە ئێستادا تیمەکانی فریاکەوتن سەرقاڵی هێنانەخوارەوەی ئۆتۆمبێلەکەن”.