لە سلێمانی

داوای پاراستنی باخچەکان لە هاوڵاتیان و گەشتیاران دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان و گەشتیاران دەکات باخچە و پارکەکان بپارێزن و پاکوخاوێنییان رابگرن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە چەندان تابلۆ و رێنمایی لەناو پارک و باخچەکان داناوە بۆ پاراستنی ئەو کەلوپەلانەی لەناو باخچەکاندا بۆ خزمەتی هاوڵاتیان داندراون.

بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، سەرجەم پارک و باخچەکان بە شێوەیەکی زۆر جوان بۆ گەشتیاران و هاوڵاتیان ئامادە کراون و پاککراونەتەوە و رازێندراونەوە.

وتیشی، “فڕێنەدانى خۆڵ و خاشاکی زیادە و ئەو مادانەى زیان دەبەخشن بە رووبەری سەوزایی ناو پارک و باخچەکان گرنگە و ئەو شوێنانە بە سەوزی و پاکوخاوێنی دەهێڵێتەوە”.

ناوشاری سلێمانی زیاتر لە 500 باخچە و حەوت پارکی گەورەی تێدایە.

“تیمەکانمان بەشێوەی ئێشکگرتن ئامادەن بۆ هاوکاریی هاوڵاتیانی خۆشەویست، کە بەردەوام سەردانی پارك و باخچەکان دەکەن و لە زیان نەگەیاندن پێیان و پاکرڕاگرتنیان دڵنیادەبنەوە”، ئەوەش قسەی بەهرۆز سالارە.

باخچەکانی سلێمانی 228 بیریان هەیە و هێشتا ئاو بەشیان ناک...

باخچەکانی سلێمانی 228 بیریان هەیە و هێشتا ئاو بەشیان ناکات