دوو ژمارە کارایە

پۆلیسی زاخۆ: ئاو بەرزبوویەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن

964+
ئەحمەد مستەفا

پۆلیسی زاخۆ هێڵی گەرمی بە مەبەستی فریاکەوتنی خێرا راگەیاند و دەڵێت، “بەگوێرەی پێشبینی کەشناسی بێت، ئەگەر هەیە لە پڕ ئاستی ئاو لە شەقام و کۆڵانەکان بەرز ببێتەوە”.

پۆلیس ئەم دوو ژمارەی داناوە، (104) یان (07503688585).

لەبارەی کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ، کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لە دوای نیوەرۆ باران بارین دەست پێدەکات هەورە تریشقەشی لەگەڵدادەبێت هەموو ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 9.4.2024، ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964ی وت، “بە گوێرەی هۆشداری کەشناسی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی زاخۆ بێت، ئەگەر هەیە تاوە بارانی بەهێز لە پڕ ئاستی ئاو لە شەقام و گەڕەکەکان بەرزبکاتەوە”.

لافاوی چەند رۆژی رابردوو 35%ی زاخۆی بێ ئاو کردووە

لافاوی چەند رۆژی رابردوو 35%ی زاخۆی بێ ئاو کردووە

بە قسەی وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بێت، ئەوان لە رێگەی بڵاوکراوەوە داوایان لە هاوڵاتی و نیشتەجێبووانی زاخۆ کردووە، هەر ناوچەیەک مەترسی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی هەیە، دەزانن رووبەروی گرفتێک دەبنەوە، دەبێت دەستبەجێ پۆلیس ئاگادار بکەن.

هەر ئەمڕۆ نا، بەڵکو بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان بێت، سبەی چوارشەممەش 10.4.2024 کە دەکاتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان، سەرەتا باران بارین و هەورە بروسکە لە ناوچەشاخاویەکان و پارێزگای سلێمانى دەبێت پاشان سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە.

بەبێ زانینى گوژمەى تیچوونەکەى کۆڕنیشەکەى زاخۆ نۆژەن د...

بەبێ زانینى گوژمەى تیچوونەکەى کۆڕنیشەکەى زاخۆ نۆژەن دەکرێتەوە

زاخۆ به‌رده‌وام به‌دواى منداڵه‌ 5 ساڵییه‌ خنكاوه‌ك...

زاخۆ به‌رده‌وام به‌دواى منداڵه‌ 5 ساڵییه‌ خنكاوه‌كه‌ى دا ده‌گه‌ڕێت