دوكاندارێک: ده‌ستێك له‌پشت ئاگره‌كه‌یه
هۆكارى جیاجیا له‌باره‌ى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى بازاڕى له‌نگه باسده‌كرێت
964+
شیراز عه‌بدوڵا – هه‌ولێر
به‌شێك له دوكاندارانى بازاڕى له‌نگه‌ى هه‌ولێر هۆكارى جیاجیا له‌باره‌ى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى ئه‌مجاره‌ى بازاڕه‌كه‌یان باسده‌كه‌ن، یه‌كێك له دوكانداره‌كان پێیوایه ده‌ستێك له‌پشت ئه‌و ئاگركهوتنهوهیهوه هه‌یه.
هەندێکیان سستمى كاره‌با و مێزى به‌رده‌م دوكان به‌هۆكارێكی دیكه ده‌زانن.
لە ماوەی 42 رۆژى رابردوودا دووجار ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتوەتەوە و بەهۆیەوە دەیان دوکان و مێزی کاسبکاران و دوکاندارانی بازاڕەکە سووتاوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن