ئەوە دیارییە

ئەو منداڵانەى هەموو نوێژى تەراویحەکانیان ئەنجامدا پایسکیلیان وەرگرت

964+

وریا فەتاح

ئەو منداڵانەى بە درێژاى رەمەزان لە مزگەوتى نور لە کەرکوک بەشدار نوێژى تەراویحیان کرد پایسکیلیان پێدرا.

مزگەوتەکە بۆ دووەم ساڵە پێشبڕکێ لەژێر ناوى شۆڕشگێڕانى تەراویح ئەنجام دەدات، ئەوەش بۆ ئەو منداڵە خوار 12 ساڵانەى کە بە درێژایى مانگى رەمەزان بەشدارى نوێژى تەراویحیان کردووە.

منداڵەکان دواى وەرگرتنى پایسکیلەکان بە دڵخۆشى بە سوارى پایسکیلەکانیان بەرەو ماڵ گەڕانەوە.

داوا لە حکومەتی عێراق دەکرێت 100 هەزار دینار جەژنانە بدا...

داوا لە حکومەتی عێراق دەکرێت 100 هەزار دینار جەژنانە بداتە خانەنشینان