وەرگرتنی پارەی کارەبا بووە ئۆنلاین

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

وەرگرتنی کارەبای ماڵان لەناو شاری سلێمانی کرا بە ئۆنلاین، بەڕێوەبەرایەتی کارەباش دەڵێ، کێشەی وەسڵی دووبارەو قەرزی کۆن چارەسەر دەبێت.

بەرێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئێستا بە چەند تیمێک لەبەردەم ماڵان پارەی کارەبا وەردەگرێت، بە شێوەیەک، قەرزە کۆنەکان وەرناگیرێنەوە و تەنیا پارەی مانگانە لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپیەکی دەست 964+ کەوتووە، ئاماژەی بەوەداوە ژمێرەی ئەلکترۆنی بۆ تیمەکان دابینکراوە و لەمەودوا لەبەردەم ماڵان، کە پارەکە وەرگیرا لەو ژمێرەیە دەنووسرێت و راستەوخۆ لە بەڕێوەبەرایەتی دەردەکەوێت.

لە راگەیەندراوەکەدا سوودی ئەم هەنگاوە بۆ ئاسانکاریی زیاتر و دووبارە نەگەڕانەوەی ئەو پارەیەی هاوڵاتی دەیدات وەک قەرز لێک دراوەتەوە.

هەروەها باس لەوەشکراوە، تیمەکان سەرجەمیان جلوبەرگی تایبەتیان لەبەرە و هێلەگێکیشیان هەیە، کە لۆگۆی وەزارەتی کارەبای هەرێمی بەسەرەوەیە.