چوارشەممە

بۆ یاریەکەی لەگەڵ بەرسێلۆنا ئێنریکێی چاوی لە ئێمباپێیە

964+

سۆما حەکیم زادە

لە یەکێک لە یارییە سەرنجڕاکێشەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئەوروپا، پاریس سانجێرمان و بارسێلۆنا لە رۆژی چوارشەممە و لە یاری گەڕانەوە، هەردوو یانە لە یاریگای پارک دو پرینس رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

لەم یارییەدا لویس ئێنریکێی راهینەری یانەی پاریس سانجێرمان چاوی لە ئێمباپێیە کە لەم یارییەدا باشداری پێبکات لە پێکهاتەی سەرەکی.

ئێمباپێ باشترین یاریزانی تیپەکەی بووە و لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و دەنگۆی ئەوە هەیە کە گرێبەست لەگەڵ یانەی ریال مەدرید واژۆ بکات.

پاریس سانجێرمان لە یارییەکەی بەرامبەر بارسا سێگۆشەی مباپێ و عوسمان دێمبلی و کانگ لی کەڵک وەردەگرێت.

پێکهاتەی ئەگەری پاریس سانجێرمان بۆ یارییەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا:

گۆڵپارێز: دۆنارۆما

بەرگریکاران: مارکینۆس، هێرناندێز، بێرالدۆ، نونۆ مێندێز

یاریزانانی ناوەڕاست: ئیمری، ڤیتینیا، ڕویز

هێڵی هێرشبردن: کانگ لی و دێمبلی و ئێمباپێ

بارسیلۆنا یاریەکی جیاواز بۆ مێسی رێکدەخات

بارسیلۆنا یاریەکی جیاواز بۆ مێسی رێکدەخات